.
10:48 AM - 01/10/2015
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعشی به‌سه‌ركرده‌وه.
رۆژی 30-9-2015، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجینسی كرد و له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بواری ته‌ندروستی كۆڵییه‌وه.
هه‌رله‌و سه‌انه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك برینداری شه‌ڕی دژبه تیرۆرستانی داعشی كرد و له‌نزیكه‌وه‌ی له‌باری ته‌ندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ی بۆخواستن، هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یدا سوپاسی پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه پزیشكیانه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆش و برینداران ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە