کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میدیاو دەسەڵاتی چوارەم

.

11:38 PM - 13/02/2020

 رۆشنا قادر

ئەشێ میدیا ئاڕاستەی خەڵکی بکات بۆ کاری باش و گۆڕانکاریەکی بنەرەتیانەو گۆڕینی واقعێک لەڕیشەوە، بەڵام میدیایی کوردی لەئێستادا خۆی بەشێکە لەم سیستەمە دەرەبەگایەتیە (فیوداڵیزمە)، بەجورێک کاردەکات کەشێواندان و شپرزەی زیاتربکات، ئاڕاستەی میدیایی کوردی جۆرێکە لەسەرقاڵکردنی خەڵکی و تیشک نەخستنە سەر بابەتە هەستیارەکانە، هەرڕۆژەو مەوزوعێک و کەسێک بەئامانج دەگرێت، تاخەڵکی پێوە سەرقاڵ بکەن وەک ئەوەی خەڵک کێشەی ئەم بابەتە لاوەکیانەی هەبێت! میدیاو تیرۆر وەک چۆن نابێت دەسەڵات رۆژنامەنووس بکوژێت، بەهەمان شێوە نابێت رۆژنامەنووس تیرۆری فکری و دەروونی خەڵکی بکات ! لەئێستادا کارکردنی میدیای کوردی لەسەر شکاندنی شکۆو کەسایەتی هاوڵاتیاندایە، جاران خەڵکی ئەگەر لەبرسا بمردایە ئامادەنەبوو لەبەردەم مینبەرێکا باسی گوزەرانی بکات، بەڵام ئێستا دەست ئەکات بەگیرفانیا دەڵێت دینارم پێ نیە یاخود کەسێک کە بارودۆخی دەرونی ناجێگیربێت، دێن کەسایەتی و شکۆی دەشکێنن و دواتر ئەبیێتە جێی گاڵتەجاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان! هەزاران پەیجی بێ دایک و باوک هەیە یاخود پەیجی سێبەر کەتەنها ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ژەهرە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان‌و مەترسییەکانی «شۆک شۆک شۆک» وێنەی رووتی فڵانە مۆدێل و بێژەر، کەئەمە هەواڵی زۆربەی پەیج و گروپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە، هەزاران پەیجی بێ دایک و باوک هەیە یاخود پەیجی سێبەر کەتەنها ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ژەهرە. ناهۆشیاری کۆمەڵگەی ئێمەش وادەکەن زیاتر ئەم پەیجانە بەردەوام بن هەمیشە لایک و کۆمێنتی ئەم جۆرە پەیجانە جمەیان دێت، بەجۆرێک سەپۆرتێکی زۆری ئەم پەیجانە دەکرێت بەراورد بە ئەو پەیجانەی کەخاوەن هەموو مۆڕاڵێک و بەهای ئینسانین. لەکۆتایدا دەبێت بڵێین؛ تیڤییەکان بکوژێنەوە هەموو شتێک ئارام و باشە. دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەروونێکی ئاسودەترمان پێ ئەبەخشێ، دووریش ئەبین لەو هەموو ژەهرەی ئەڕێژرێت!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە