کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان دەڵێت تووڕە مەبەو خەندە بكە

.

09:29 PM - 12/02/2020




پیاوێكی ژاپۆنی بەناوی  شیتیتسۆ واتانابی بووەتە بەتەمەنترین مرۆڤ لەجیهاندا كە لەئێستا تەمەنی 122 ساڵ و 344 رۆژەو بەوەش چووەتە نێو ئینسیكلۆپیدیای گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
واتانابی كە لەخانەی پەككەوتووان دەژی لەساڵی 1907 لەدایك بوەو  كۆلیژی كشتوكاڵی تەواو كردوەو  لەتەمەنی 18ساڵیدا بۆ كاركردن رووی لەتایوان كردوە و لەژیانی هاوسەریدا بووەتە باوكی 5 منداڵ.
واتانابی لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی بۆ ژاپۆن گەڕاوەتەوەو لەزێدی خۆی لەناوچەی نیگاتای باكووری وڵاتەكەی نیشتەجێبوەتەوە و وەك فەرمانبەرێكی حكومی تا كاتی خانەنشینكردنی كاریكردوە.
واتانابی بەر لە10 ساڵ لەئێستا سەرقاڵی كاری بونزای بووە كە هونەرێكی ژاپۆنیە بۆ كشتوكاڵی درەختە قەزەمەكان و لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووسانیش لەبارەی نهێنی تەمەن درێژیەكەی دەڵێت " تووڕە مەبەو خەندەبكە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە