کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنەكانیان لە باشوور كەركوك دەستپێكرد

.

09:51 AM - 30/09/2015

هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی فراوانیان لە میحورەی باشوور و رۆژئاوای كەركوك دەستپێكردووە و لە كۆنترۆڵكردنی چەند ناوچەیەك نزیك بونەتەوە .
 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی چەند ناوچەیەك لە باشوور و رۆژئاوای كەركوك دەستپێكردووە , سەرەتایی ئۆپراسیۆنەكە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردمانی داعشگاكانیان لە سنوورەكە كرد و زیانی زۆریان بە تیرۆرستان گەیاند , لە ئێستاشدا پێشمەرگە قارەمانەكان نزیك بوونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندەكانی سەید خەڵەف و كواز عەرەب و كواز كورد و سەدە و محەمەد خەلیل و فولكەی وادی نەفت و مەنسوریە و مجەمەع مەنسوریە و كوبەییە و غەرە , ئۆپراسیۆنەكەش بەردەوامە و تیرۆرستانیش زۆربەی ناوچەكانیان بۆمبڕێژكردووە , سەرچاوەیەكیش ئەوەی بەگەلی كوردستان راگەیاند ، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ زیاتر دوورخستنەوەی مەترسی تیرۆرە لە سەر شاری كەركوك و دەوروبەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە