کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسا شوێنەواری ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ دەدۆزێتەوە

.

04:47 PM - 29/09/2015

بۆ یەكەم جار ئاژانسی ناسا شوێنەواری ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ دەدۆزێتەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە زانایانی ناسا شوێنەواری چەند جۆگەیەكی ئاوی سوێریان لەسەر نشێوییەكانی هەساری مەریخ دۆزیوەتەوە و ئەمەش ئەگەری بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە زیاتر دەكات.
لەو بارەیەوە جیم گرین بەڕێوەبەری زانستی هەسارەیی و جۆن گروسفێڵد یاریدەدەری ناسا بۆ كاروباری زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بوونی شلەی ئاویان لە بەشە بەستووەكەی هەساری مەریخ ئاشكرا كرد و رایانگەیاند دوای چەندین لێكۆڵینەوەی ورد بۆمان دەركەوتووە كە هەسارەی مەریخ هەسارەیەكی وشك و بێئاو نییە و لە رابردووا هاوشێوەی زەوی  دەریا و دەریاچە و رووباری هەبووە بەڵام شتێك روویداوە كە ئاوی  ئەو هەسارەیە وشك بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە