.
08:53 PM - 29/01/2020
10 ڕێگەی ئاسان
بۆ ئەوەی ببیتە خوێندکارێکی سەرکەوتوو
دارا ئەنوەر زۆراب /کۆمەڵناس
یەکەم / ڕێکخستن
لەگەڵ ئەوەی تۆ لە ژینگەیەکی خوێندنی کۆن یان نوێ دایت ،دەفتەری پلانی تۆ نیشانەی بەهێزی تۆیە، بۆ سەیر کردن و چۆنێتی بەڕێ کردنی ساڵ ژمێری خوێندنەکەت ، دەبێت دڵنیاییەکی تەواو لە خۆت دا دروست بکەیت ، هەموو زانیارییەکانت لابێت و ئامادە بکەیت وەک ڕاپۆرت و توێژینەوەکان ،بۆ ئەم کارەش هەمیشە پرس بە هاوڕێ و کەسانی شارەزا دەکەیت کەیارمەتی دەربن بۆت و یارمەتی سەرکەوتن و بەڕێوە بردنی پلانەکەت بن .
دووەم /ئامادەبوون لە پۆل دا
ئامادەبون دەبێت بە گوێگرتن و بیستن بێت ، بەڵام هەندێ جار ئاساییە بۆ پشویەکی کورت یان پێویستیەکی تری خۆت چەند خولەکێک پۆل جێ بهێڵی و دواتر بگەڕێیتەوە. چونکە ئامادەبون لە پۆل دا یارمەتی دەری سەرەکیە بۆ زانیارییەکانت و سەرکەوتنەکانت.
سێ یەم /دروست کردنی کات بۆخوێندن
کاتێک تۆ خشتەیەکی ڕێک و پێک دادەنێیت ، دڵنیابە بۆ ئەو کاتەی دایدەنێیت کاتێکی گونجاو بێت ،کاتێک خشتەکەت بەڕێک و پێکی بەڕێوە دەبەیت ، دڵنیابە کە دەتوانی بە ڕێک و پێکی جێ بەجێی دەکەیت، گرنگە لەم کاتەدا کاتی خەوو پشوەکانت لە یاد نەکەیت.
چوارەم /دانانی ئامانج
پێویستە ڕۆژانە لەماوەی 90دەقەدا هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بکەیت ، بگەیتە ئەو ئامانجە لە ژیانت بۆ وەرگرتنی زانیارییەکانت ، هەندێ کات بۆ ئاسانی گەیشتن بە ئامانجەکەت زانیارییەکان ڕیکۆرد بکە ، هەرچەندە هەندێ جار وادێتە مێشکت سەرکەوتنەکانت مەحاڵە ، بەڵام بەردەوام هانی خۆت بدە،دڵنیابە بەم کارەت دەگەیتە سەرکەوتن ، چونکە هەمیشە لەیادد بێت سەرکەوتن لە بەردەوامی دایە.
پێنجەم / ئاگاداری تەندروستی خۆت بە
دڵنیابە لەوەی خواردنی تەندروست و ئاوی تەندروست و خەوی دروستت هەبێت ، کە هەندێ کات ئارامی مێشک و گوێگرتن لە موسیک و یاری کردن بەکاربێنە.
شەشەم / کەم کردنەوەی سترێسی خوێندن
خوێندکاری سەرکەوتوو دەزانێت چ جۆرە ژینگەیەک بۆ ئەو باشە تیادا بخوێنێت ، بێ دەنگ بێت ، موسیک هەبێت ،باکگراوندی جوان بێت شوێنەکە وێنەو تابلۆی کەسایەتیە بەناوبانگەکان هەبێت ، لە ناو خێزان بێت ، یان لە ژووری تایبەت بێت، خوێندکاری سەرکەوتوو خۆی دەناسێت و شوێنی گونجاو هەڵ دەبژێرێت.
حەوتەم / چاو پێدا خشانەوە
هەمیشە لە کۆتایدا جارێکی تر چاو پێ دا خشانەوە بکە ، بۆ خاڵە گرنگەکان و بابەتە گرنگەکان ، خاڵە دیاری کراوەکانی دیاریت کردووە.
هەشتەم /سەرچاوەکانی خوێندن
هەمیشە هەموو سەرچاوە گرنگی زانستیەکانی پەیوەندار بە بابەتی خۆت و لەبەردەست بوو بەکار بهێنە تیۆری و پراکتیکیەکان تاقی بکەوە .
نۆیەم / هەوڵ بدەو داوای یارمەتی زیاتر بکە
خوێندکاری سەرکەوتوو دەزانێت ڕێگەکانی سەرکەوتنی بە چ ئاڕاستەیەک دەڕوات ، هەرکات پێویستی بە هاوکاری بوو داوا له هاوڕێی و مامۆستاو کەسانی شارەزا و پسپۆر دەکات.
دەیەم / هەمیشە بیرت بێت تۆ پێویستت بە زانیارییە
زانیارییەکانت ئەزموون بکەو زانیاری نوێ وەربگرە ، ئەمە تۆ دەگەیەنێتە ئاستێکی باڵا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە