کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیاردەی مانگیرانى تەواوەتی بۆماوەی یەك سەعات بەردەوام دەبێت

.

11:54 AM - 28/09/2015

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مانگیران لەهەرێمی كوردستان و جیهان ڕوویدا و بۆماوەی نزیكەی سەعاتێكیش بەردەوام بوو. دیاردەی مانگیرانەكە لەئاسمانی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی نەبینرا ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاوكات بوو لەگەڵ دەركەوتنی خۆر و ڕووناك بوونەوەی ئاسمانی هەرێم و هەروەها لەچەند ناوچەیەكیش بەهۆی هەورەوە نەتوانرا دیاردەكە ببینرێت، بەڵام لەبەشێك لە وڵاتانی جیهان ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریكا دیاردەكە زۆر بەڕوونی بەدی كراو . پێشتریش ئاژانسی گەردونی ناسا بڵاویكردبووەوە دیاردەكە یەكێك دەبێت لەڕووداوە ناوازە سروشتی و دەگمەنەكان چونكە ماوەی 30 ساڵە مانگگیرانی لەو شێوەیە رووینەداوە و تا ساڵی  2033 ش مانگیرانی لەو شێوەیە رووناداتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە