کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆكاری بەڕەسمی كاندید نەكردنی محەمەد عەلاوی بۆ سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكرێت

.

08:54 PM - 21/01/2020

هۆكاری بەڕەسمی كاندید نەكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراكرا, لەوبارەیەوە ئەسعەد مورشدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رەوتی حیكمە رایگەیاند هەرچەندە فراكسیۆنە سیاسیەكان رێككەوتبوون لەسەر كاندیدكردنی هەریەك لە مستەفا كازمی و محەمەد عەلاوی بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە یەكێكیان راسپێردرێن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق, بەڵام بەهۆی ناكۆكیی نێوان هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون ئەو پرسە شكستیهێناوە , پەرلەمانتارەكەی رەوتی حیكمە راشیگەیاند لە ئێستادا هەردوو كاندیدەكە ململانێ دەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا پرسی دیاریكردنی كاندیدێك یەكلابكرێتەوە , وتیشی لە ئەگەری دیاریكردنی كاندیدەكە ئەوا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێكی نائاساییدا دەنگی لەسەر دەدات, لەبەرئەوەی لە ئێستادا لەماوەی پشووی یاساداناندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە