کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەكۆی موشەك بارانكردنەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دۆزرایەوە

.

08:28 PM - 21/01/2020

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا دۆزینەوەی سەكۆی ئەو موشەكانەی ئاشكرا كرد كە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كران لە بەغدا، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەكەیدا راشیگەیاندوە ئەو سەكۆیەلە شوێنێكی ناوچەی زەعفەرانییە دۆزراوەتەوەو جگە لە دۆزینەوەی ئەو سەكۆیەی هێرشەكەی پێ ئەنجامدراوە، سەكۆیەكی تریش بە تەواوی گوللـە كاتیۆشاییەكانیەوە دۆزراوەتەوە.
پێشتر 3 مووشەكی جۆری كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و مادیان لێ نەكەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە