کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا بە مەرجی ئاگربڕ ناردنی هێزو چەك بۆ لیبیا ڕادەگرێت

.

08:23 PM - 21/01/2020

توركیا مەرج بۆ راگرتنی ناردنی چەك و چەكدار بۆ لیبیا دیاریكردووە ، لەو بارەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئێن تی ڤی وڵاتەكەی رایگەیاند پێویستە خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا گوێ رایەڵی ئەو داوایانە بێت كە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ لیبیا لەئارادان و هەنگاوی پێویست بنێت بۆ چەسپاندنی ئاگربەست.
راشیگەیاند رەتكردنەوەی ئیمزاكردنی بەیاننامە هاوبەشەكەی بەرلین لە لایەن خەلیفە حەفتەرەوە گومانی لەسەر نیاز و پیلانەكانی دروستكردووە ، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لەكۆبوونەوە باڵاكەی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا ئەو هێزانەی دەسەڵات و هەژموونیان لەلیبیادا هەیە بەڵێنیاندا پشتیوانی لەبڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بكەن كە تایبەت بە قەدەغەكردنی رەوانەكردنی چەك بۆ ئەو وڵاتە بەڵام  وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند پابەندبوونی توركیا بەو بڕیارەوە بەستراوەتەوە بە بەردەوام بوونی ئاگر بەستەوە لە نێوان لایەنە ناكۆكەكانی لیبیادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە