کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەولێر دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەكرێت

.

05:43 PM - 21/01/2020

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لەهەولێر بەر دەستڕێژی گوللە دەدرێت و بەسەختی بریندار دەبێت و چەكدارەكانیش هەڵدێن و تا ئێستا دەستگیر نەكراون.
فەرماندەكە ناوی سەلام رەمزی عەبدوڵا یە كە ناسراوە بە سەلام مەنتیك و فەرماندەی فەوجە و لە گەڕەكی فەرمانبەران تەقەی لێكراوە و بەپەلە بەبرینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەڵبەندی رێكخستنی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سەلام مەنتیك فەرماندەی فەوجە لەسەر پشكی یەكێتی لەوەزارەتی پێشمەرگە و بەمەبەستی كۆبوونەوەش چووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە