کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەواڵی مردنی ئەیاد عەلاوی بڵاودەكرێتەوە

.

03:35 PM - 21/01/2020

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێی بەوە تاوانبار كردووە كە وەك ئامادەكارییەك بۆ تیرۆركردنی عەلاوی پێشتر هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو سەركردە عیراقیە بڵاودەكاتەوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆنگرە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكاندا دەزگای هەواڵگری عێراق پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی داناو بەو هۆیەوە زیاتر لە ساڵێك لەنەخۆشخانەدا مایەوە, بەڵام ئەو دەزگایە دوو مانگ پێش ئەنجامدانی پیلانەكەی هەواڵی كوژرانی عەلاوی لە لەندەن بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەكەی نوسینگەی ئەیادعەلاویدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەك جاران دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێ بەر لە جێبەجێردنی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی هەواڵی گیان لەدەستدانی عەلاوی بڵاو دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە