کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی ئەلكاسێر بە نادیاری ماوەتەوە

.

03:29 PM - 21/01/2020

تا ئێستاش چارەنوسی پاكۆ ئەلكاسێری یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە نادیاری لە ریزی یانەكەی ماوەتەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامە بێلدی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە: زۆری ئەو بژاردانەی لەبەردەم ئەو هێرشبەرە ئیسپانیەیە وایلێكردووە تا ئێستا داهاتووی بە ناڕوونی بمێنێتەوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: ئەلكاسێر ئارەزووی ئەوە دەكات بگەرێتەوە ریزی یانەی ڤالانسیای ئیسپانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو یانە ئیسپانییە هیچ گرێبەستێكی رەسمی پێشكەش نەكردووە ئەو گرێبەستە دواكەوتووە.
یەكێكی تر لە بژاردەكان لەبەردەم ئەو یاریزانە ئیسپانیە لە ئەگەری شكستهێنانی ئەو گرێبەستەی یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی پێشكەشی ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی پاریس سان جێرمانی كردووە ئەوا ئەو یانە مەدریدییە بە ناچاری پەنا بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ پاكۆ ئەلكاسێر دەبەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە