کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆمینیك تیم و ڤاڤرینكا گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیا

.

03:03 PM - 21/01/2020

لە درێژەی یارییەكانی  قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیای كراوە، هەر یەك لە دۆمینیك تیمی نەمسایی و ستانیسلاس ڤاڤرینكای سویسری دوای بردنەوەیان لە ئەدریان مارینۆی فەرەنسی و دامیر زمهۆری بۆسنی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەركرد.
سەرەتا دۆمینك تیم رووبەرووی مانارینۆ بۆوە و توانی یاریەكە بەئەنجامی سێ كۆمەڵەی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە، خاڵەكانی كۆمەڵەكانیش 6-3 و 7-5 و 6-2بوون.
لە دووەم یاریدا ڤاڤرینكا بەرامبەر دامیۆ زمهۆر یاری كرد، ڤاڤریناك كۆمەڵەی یەكەمی بە ئەنجامی 7خاڵ بەرامبەر بە 5 خاڵ بردەوە، بەڵام یاریزانە بۆسنیەكە توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و 7-6ئەو كۆمەڵەیە بباتەوە، بەڵام دواتر ڤاڤرینكا دوو كۆمەڵەی یەك بەدوای یەكی بە ئەنجامی 6-4و 6-4بردنەوە و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك بردەوە و بلیتێكی قۆناغی دووەمی دەستبەركرد.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە