کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێكی نوێ ئیمزاكرد

.

11:50 AM - 21/01/2020

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرەسمی گرێبەستێكی لەگەڵ ری ماناجی هێرشبەری یانەی ئەلبا سیتی ئیمزاكرد   بە پێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی یانە كەتەلۆنیەكە بڵاویكردۆتەوە : ئەو هێرشبەرە لاوە تەمەن 22ساڵە ئیمزای لەسەر گرێبەستێكی كردووە تا ساڵی 2023درێژەی دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەشی 50ملیۆن یۆرۆ دەبێت   لەبەیاننامەكەی یانەی بەرشەلۆنە هاتووە : دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو پشكنینە پزیشكیەكانی بە سەركەوتوویی تێپەڕاند لەیاریگای یۆهان كرۆیف و بە ئامادەبوونی هەریەك لە سیل ڤیۆ ئیلیاس لێپرسراوی یانەكە و خۆسی ماریا باكی رۆی سكرتێری هونەری ئیمزای لەسەر گرێبەستە نوێكەی كرد   بڕی دارایی گرێبەستەكەش 700هەزار یۆرۆ دەبێت ئەمە جگە لە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەك گۆرانكارییەكان و ئەو هێرشبەرەش درێسی ژمارە 22دەپۆشێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە