کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی حكومەتی روسیا دەستی لەكاركێشایەوە

.

08:26 PM - 15/01/2020



ئاژانسی روسیا تودەی بڵاویكردەوە حكومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی دیمیتری مێدڤیدیڤ سەرۆكی حكومەت دەستییان لەكار كێشایەوە .

 لەو بارەیەوە دیمیتری مێدڤیدیڤ لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی لەسەر داوای ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا بووە لەپێناو ئەنجامدانی كۆمەڵێك چاكسازی سیاسی و ئابووری لەو وڵاتەدا .

 ئەوەشی خستەڕوو حكومەتی ئێستای روسیا بەردەوام دەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی كارەكانی تا ئەو كاتەی حكومەتێكی نوێ پێكدەهێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە