کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەوێنە.. قوباد تاڵەبانی پێشوازی لەوەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

.

08:03 PM - 15/01/2020

 شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەڕێی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێم و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
دواتر لە دیدارێكدا مەسرور بارزانی  و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم باردودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوتوێ كران  و تەئكید لە سەر ئارامكردنەوەی دۆخی عیراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە كرایەوە .
لە دیدارەكەدا سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەیان بە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد  كە دەیەوێت گرنگی بەسەرجەم سێكتەرەكان بدات و  ئابووری هەرێمی كوردستان هەمەچەشەن بكات ، هەروەها لە رێگەی ئاسانكاری پێویستەوە، پەرە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەكی بدات.
لای خۆشییەوە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ستایشی سەقامگیریی ئاسایش و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان كرد و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی دەبڕی و  راشیگەیاند: دەرفەتێكی باش  لەئارادایە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەكان بۆ هەرێمی كوردستان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە