کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی كەمی غازی ماڵان لە هەولێر بەرەو چارەسەر دەچێت

.

06:47 - 15/01/2020

كێشەی كەمی غازی ماڵان لەسنووری پارێزگای هەولێر بەرەوچارەسەر دەچێت ‌و سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزەی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت: بەڕێوەبەری دابەشكردنی غاز بانگهێشت دەكەین.
نافیز ناوپردانی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: كێشەی كەمبوونەوەی غازی ماڵان كێشەیەكی تەكنیكی بووە‌و ئەمڕۆ چارەسەر كراوە، ئەویش دوای ئەوەی كۆمپانیای (سۆر گاز) دەستیكردووە بە گواستنەوەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە بۆ هەولێر.
وتیشی: لەسەر كێشەی كەمبوونەوەی غازی ماڵان كە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، لەگەڵ هەندێك كێشەی تر كە تایبەتە بە پێدانی غاز بە بریكارەكان، یاداشتێكمان ئاراستەی بەڕێوەبەری دابەشكردنی غاز كردووە، بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە لەسەر ئەو كێشانە بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە