کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قۆناغی16ی جامی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت

.

02:48 PM - 15/01/2020

ئەمشەو یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی یانەكانی ئیتاڵیا بەردەوامییان دەبێت و 3 یاری دەكرێن، لەسەعات 5ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیەكەم یاری ئەو رۆژەدا فیۆرەنتینا لەیاریگای ئارتیمۆ فرانكی و لەئەركێكی قورسدا پێشوازی لە ئەتڵانتا دەكات.
لەسەعات 8ی شەویش یانەی میلان لەسان سیرۆ روبەروی سپال دەبێتەوە، یانەی میلان لەدوای گەرانەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئاستی باشتر بووە و بە25 خاڵ پلەی دەیەمی ریزبەندی كاڵچۆی گرتووە، رۆسۆنێری دەیەوێت سەرنجەكانی لەسەر ركابەریەكانی جامی ئیتاڵیا كۆبكاتەوە بەو ئامانجەی هەنگاو بەهەنگاو قۆناغەكان ببڕێت و نازناوەكە بباتەوە تا لەرێگەیەوە بەشداری لەوەرزی داهاتوی خولی ئەوروپی بكات.
سەعات 10و 45 دەقیقەی شەویش یانەی یۆڤانتۆسی خاوەن 13 نازناوی جامەكە لەئەلیانز ستادیۆم میوانداری ئۆدەنێزی دەكات، یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردوی كاڵچۆ بەورەیەكی بەرزەوە ئەم یاریە ئەنجام دەدات دوای ئەوەی لەكاڵچۆ لوتكەی ریزبەندی وەرگرت و بەجیاوازی 2 خاڵ پێش ئینتەرمیلان كەوت.
خانمە پیرەكە ئامانجیەتی ئەمساڵ جارێكی تر جامەكە بەرز بكاتەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لازیۆ نازناوەكەی لەژێر دەستی دەرهێنا، لەهەمان كاتدا چاوی لەوەیە لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ ساری راهێنەر 3 نازناوە مێژوییەكەی خول و جام و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە