کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هندرسۆن باشترینی ئینگلتەرایە

.

02:39 PM - 15/01/2020

پێگەی رەسمی یانەی لیڤەرپوڵ ئاشكریكردووە: جۆردان هندرسۆنی یاریزان و كاپتنی  یانەكەیان خەڵاتی باشترین یاریزانی ئینگلتەرای ساڵی 2019ی پێدراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ هەریەك لە رەحیم سترلینگی یاریزانی مانچستەر سیتی و هاری كین-ی یاریزانی تۆتنهام لەركابەریدا بووە، كە هەرسێ یاریزان لەریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریی دەكەن.
ئینگلتەرا ساڵی رابردوو چەندین یاریی ئەنجامداوە  هندرسۆن لە حەوت یاریی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشدار بووە و ژمارەی یارییەكانی بووە 55 یاریی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە و رۆڵێكی باش و كاریگەری هەبووە لەگەیشتنە دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 و بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی خولی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا.
جۆردان هندرسۆن لەگەڵ لیڤەرپوڵیش توانیویەتی سێ نازناو دەستەبەر بكات، كە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەكان بوو، لەگەڵ ئەو یانەیەش 352 یاریی ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە