کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق كرد

.

09:09 - 14/01/2020



لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق, لە دیدارەكەدا كە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەداو پەیوەست بە كێشە و ململانێكان، كۆسرەت ڕەسوڵ تەئكیدی لە پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان كردەوە و هیوای خواست كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و عێراق نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.

 سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەوردی باسیان لە ئایندەی عێراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كردەوە و دووپاتیان كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی تەواو هەبێ لەنێوان لایەنەكان, هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، كۆسرەت ڕەسول وێڕای تەئكید كردنەوە لە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی سوپاسی ئێران و سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد كە لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوكاری كوردیان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە