کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە30 ساڵی داهاتوودا دانشتوانی مسر زیاتر لە191ملیۆن كەسن

.

11:43 AM - 13/01/2020

 دەزگای  گشتی ئاماری میسر پێشبینی دەكات لە 30 ساڵی داهاتوودا واتە تا ساڵی 2052 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكەیان بگاتە 191.3 ملیۆن كەس و زیادبوونی ئەو ژمارەیەش كاریگەری دەبێت لەسەر سێكتەرەكانی وەك هێزی كارو خوێندن و تەندروستی و كۆچی ناوخۆی .
بەپێی ئەو توێژینەوانەی دەزگاكە ئەنجامیداون  لە 30 ساڵی داهاتوودا ئەگەر رێژەی منداڵبوون بەم شێوەیەی ئێستا بێت  كە هەر ژنێك 3 بۆ 4 منداڵ دەخاتەوە ئەوا نزیكەی 58.2 ملیۆن كەس لەمیسر زیاد دەكەن.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە ئەو زیادبوونە پێویستی بەدروستكردنی 43 هەزار خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەیە، ئەمە جگە لەدەستبەركردنی27 ملیۆن وەزیفەی نوێ .
هەروەها ژمارەی نەخۆشخانەكان زیاتر دەبن و پێویستە تاساڵی 2052 ژمارەی نەخۆشخانەكان بگەنە 4 هەزار و ژمارەی پزیشكەكانیش بۆ 258 هەزار زیاد بكرێن.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە