کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاكیرا گۆرانی بۆ ئایلان و غالب دەڵێت

.

02:17 PM - 27/09/2015

ژنە گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شاكیرا، لە دوا كۆنسێرتیدا كە لە شاری نیویۆركی ئەمریكا لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بۆی سازكرا بوو، دوای وتەیەك كە باسی لە جیهانی هەژاران دەكرد و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكرد هەوڵ بدەن بۆ لەناوبردنی هەژاری و بڵاوكردنەوەوی یەكسانی و دادپەروەری، ئاماژەشی بە خراپی بارودۆخی منداڵان كرد و نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی، لە كۆتا ووتەكانیشیدا بە هەستێكی ناخۆشەوە ووتی: ئەم گۆرانیەشم پێشكەش دەكەم بە ئایلان كوردی و غالب كوردی. ئایلان و غالب ئەو دوو منداڵە كوردەی خەڵكی شاری كۆبانێن، كە لە سەفەریان بۆ دەربازبوون لە ناخۆشی و خراپی ژیانیان، لە گەڵ دایك و باوكیان لە كەناراوەكانی توركیا كەوتنە ئاوەكەوە و دایكیان و ئایلان و غالب خنكان و تەنها باوكیان رزگاری بوو، دیمەنی دۆزینەوەی لاشەی ئەو دوو منداڵە لەو كەنار ئاوە لە میدیاكانی جیهاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و بۆ ماوەیەك میدیاكانی جیهانی داگیركرد و چەندین هونەرمەندی جیهانیش بە كارەكانیان گوزارشتیان لەو رووداوە دڵتەزێنە كرد.

8-3wIW1Rpiw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە