کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

10 هۆكاری بنچینەیی كە بۆچی پەروەردە گرنگە ؟

.

04:35 PM - 07/01/2020

10 هۆكاری بنچینەیی كە بۆچی پەروەردە گرنگە ؟
 دارا ئەنوەر زۆراب/ كۆمەڵناس

یەكەم / بۆ جێگیربوونی دڵخۆشیەكانە لە ژیان
ئەگەر تۆ دەخوازیت پێشەنگ بیت لە بەدەستهێنانی خۆشی و رابواردن و وەرگرتنی شتەباشەكانی جیهان، تۆ بە دڵنیاییەوە پێویستت بە وەرگرتن و فێربوونی پەروەردەیە، كارێكی مەزن، ناوبانگێكی كۆمەڵایەتی باش و كەمێك پارە قازانج بكەیت، سەرەتا پەروەردەیی كەسیت دەوێت، بەم شێوازە پەروەردە پێویستە بۆ بەڵێن و پەیمانەكانت و پارێزگاریكردن لە ئایندەو جێگیربوونی ژیانی خۆشمەندیت .

دووەم / پارە
لە ڕێگەی پەروەردەی كەسی چانسی زیاترت هەیە، بۆ بەرزكردنەوە و وەرگرتنی كاری باش، بۆ هەر كەسێك كە دەخوازێت ژیانی باشتر بێت بەڵام باشترین ژیان، هەرچەندە لەوانەیە پارە ببێتە رەگی هەموو خراپییەكان لە ژیانتدا، بەڵام دەبێت بە گشتی ئەوە بزانین كە پارە گرنگە بۆ بەردەوامیی ژیان لە جیهانی ئەمڕۆدا، پەروەردەی زیاتری  تۆ هۆشیاریی باشتری تۆ، وادەكات بیركردنەوەی باشت هەبێت بۆ بەكارهێنانی .

سێ‌ یەم / یەكسانی
ئەگەر ئێمە دەخوازین جیهانێك ببینین  دەرفەتی دادوەرو دادپەروەریی هەبێت بۆ هەموو مرۆڤەكان لە هەرشوێنێك بێت، ئێمە پێویستمان بە پەروەردەیە، بۆ ئەوەی خواستی ئێمە بۆ نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و جێندەر و نەهێشتنی هەژاری و رەخساندنی دەرفەتی كاری هەموان بێتە دی و ببێتە دەنگێكی جیهانی و گشتی  ئەوە پێستمان بە پەروەردەیە، كە ئەم بیركردنەوەیەش یارمەتیدەری رۆڵی هەمەجۆری ژنان و هێزی ژنانە .

چوارەم / دروستكردنی هێزی پشت بەخۆبەستن
پەروەردە زۆر گرنگە ئەگەر تۆ دەخوازیت پشت بە كەسێتی خۆت ببەستی، كە كەرەستەی یارمەتیدانی تۆیە بۆ پشت بەستن بۆ خۆت، بەڵام هەموو كات نا، هەروەها پەروەردە هێزێكی ژیری بەهێزت دەداتێ كاتێك كە تۆ دەتوانیت بڕیارێكت هەبێت.

پێنجەم / سوڕانەوەی خەونەكانی تۆ لە ناو واقیعدا
خەونی تۆ چیە ؟ ئامانجی تۆ چیە لە ژیاندا ؟ ئایا تۆ دەخوازیت دەوڵەمەند بیت ؟ ئایا تۆ دەخوازیت خۆشەویست و بەناوبانگ بیت ؟ ئایا دەتەوێت كەسێك بیت ئەوپەڕی سەركەوتوو بیت و رێزلێگیراو بیت لەلایەن خەڵكییەوە ؟ باشە: كلیلی هەموو ئەم شتانە پەروەردەیە، بە دڵنیایی بەدەر لەمە نیە، وەك مرۆڤێكی باڵابە، پەروەردەت بەهێز بكە بۆ ئەوەی خەونەكانت بكەیتە كردار لە واقیعدا و خەڵكانی تر فێر بكەیت ئەمەیە ژیانی راستەقینە .

شەشەم / دروستكردنی  سەلامەتی جیهان و ئاشتی هەر شوێنك
كاردانەوەی زۆری پەروەردەیە تێگەیشتنی ئێمە لە جیاوازی راست و هەڵە، باشترین  زانینیی ئێمەیە بۆ نیشاندانی دروستی نادروستییەكان لە رەخساندنی دەرفەتەكان و چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی مرۆڤایەتی كە بە پەروەردە دەكرێت.

حەوتەم / دروستكەری نهێنی و متمانە بە خۆت
پلەی پەروەردەیی تۆ دەرخەری بەڵگەی مەعریفەكان و چەندێتی زانیارییەكانتە، ئەگەر پەروەردەی تۆ چانسی وەرگرتنی سەرتایەكی قورس و وەرگرتنی وزەیەكی بەهیزت بداتێ‌ بۆ ژیان بەگشتی، تۆ وەك دروستكەر دەبیت، بەڵام بۆ پیاوێكی نەخوێندەوار دەبێتە بەخت، بۆیە پەروەردە هەموو كات یارمەتیدەرە بۆ دروستكردن، بەڵام بەختەكان هەموو كات نیە .

هەشتەم / كۆمەڵگە
هەموو ژیانی ئێمە لە كۆمەڵگەیەكدا كە سەركەوتوو یان شكست خواردووبین، قسەكەر یان بێ‌ دەنگ بین، رۆڵمان هەبێ‌ یان رۆڵمان نەبێت، پەیوەندیدارە بە پەروەردەوە، لە كۆمەڵگە چاوەڕوان دەكرێت تۆ بچیتە قوتابخانە و دواتر زانكۆ تەواو بكەیت و كارێك وەربگریت و لە شوێنێكدا جێگیربیت... هتد.
لە راستیدا پەروەردە یارمەتیدەری تۆیە ببیتە ژمارە بەسودەكان لە كۆمەڵگەدا، پەروەردە چانسێكی بەهێزت دەداتێ‌ لە پەیوەندیكردن، پەروەردە یارمەتیدەرە ببیتە كەسێكی چالاك لە كۆمەڵگەدا و بەشداریكرن لە گۆڕانكاری وگەشەكردنەكاندا.

نۆیەم / بۆ گەشەكردنی ئابوری نەتەوە                                                                                   
ئوسترالیاو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ژاپۆن یەكێكن لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی ئابوری و بە هۆی پەروەردەوە گۆڕانی بنچینەییان دروستكردووە.
 
دەیەم / پارێزگاری لە بوونی تۆ دەكات لەگێل رەفتاركردن و ساختەیی                                          
پەروەردە تۆ دەپارێزیت لە هەموو قوستنەوەیەكی خراپ بەكارهێنان، لە ژیان و وڵات و ئازادیدا، ئاسانكردنی وەرگرتنی سەركێشییەكان و پەیوەندیكردن و مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا، لەوانە ئیمزاكردنێكی خراپ، پەروەردە وەستانی تۆیە بۆ ئازادانەی ژیانی خۆت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە