کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دواجار یە كێتی براوە بوو

.

12:18 PM - 27/12/2019

دواجار یە كێتی براوە بوو
ڕێبوار ستار


هەمووان ئەو ڕاستیە باش دەزانین كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە نەیتوانیوە چوارەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت كە دەبوو دوای كۆتایی وادەی كۆنگرەی سێ بەڵام نەبەسترا، نەبەستنی كۆنگرەی چواری یەكێتی لەوادەی خۆیدا بووە باسو خواس ومشتوڕ وگرەوی ناو دەزگا میدیاییە حزبی و سەربەخۆ و سێبەرەكان و تەواوی تۆڕە كۆمەڵاتیەكان و  هەموو لایەنە سیاسیەكان و تەنانەت لای زۆرێك لە كادرانی یەكێتی خۆشی تا كار گەیشتە ئەوەی هەندێ جار بەگروپ فشار دروست دەكرا لەلایەن كادرەكانەوە بۆسەر مەكتەبی سیاسی وسەركردایەتی ئەوكات تا كۆنگرە ببەستێ چونكە دۆخی یەكێتی بەرەو ئاڵۆزی دەڕۆشت وتادەهات خراپتر دەبوو بەتایبەتی دوای نەخۆش كەوتنی مامی گەورەمان ، ڕۆژ دوای ڕۆژ بابەتی نەبەستنی كۆنگرەی یەكێتی گەرمتر دەبوو دۆخی یەكێتیش ئاڵۆز تر دەبوو بێ ئومێدیش دروست دەبوو لەلایەن كادرەكانەوە بەتایبەت تر دوای ماڵئاوای یەكجارەكی مام ئیتر هیواكان زۆر كەم بوو دۆخی هەرێم وعیراقیش گرفتێكی تربوو لەشانسی یەكێتدا قەیران لەدوای قەیران ڕوی دەكردە هەرێم  شەڕی داعش نەبونی موچە كێشەی هەرێم وبغداد لەهەمووی كاریگەرتر بێ سەرۆك مام جەلالی ئەمانە هەمووی وایكردبوو كە بەستنی كۆنگرە مەحاڵە و بازاڕی میدیاكانی گەرمتر ئەكرد بەڵام ئیرادەی یەكێتیەكان لەوانە هەمووی گەورە تر و بەهێزتربوو تەنها ئەوەی زۆر دیاربوو بێ مامی بوو بۆیە هەندێ لەوهەڤاڵانە بڕیاریاندا ببنە هۆكار بۆ چارەسەرو نزیك بونەوە توانرا دۆخێك بخولقێنن تابتوانرێت كۆنگرە ببسترێت ئەگەر چی گرفت و كۆسپ‌ زۆر دروست دەبوو لەگەڵیشیدا زوومی كامێراكان و چاوی دۆست ونەیارانیش زیاتر نزیك دەبۆوە ئایا یەكێتی ئەتوانێ كۆنگرە ببەستنێ یان هەر قسەیە، هێزی یەكێتیەكان و بەشێك لەلێپرسراوانی یەكێتی پێیان وابوو ئیتر تەواو دەبێ بڕیار‌درێت بۆكۆنگرە چونكە گەر كۆنگرە نەبەسترێ یەكێتی بەرەو نادیار‌دەبات وبینیشمان هەندێ گۆڕانی سیاسی تائاستی جیابونەوە ڕویدا  كەدواجار بەهەڵی دڵسۆزەكانی ئەودۆخە چارەسەركرا گروەكان تا دەهات گەورە تر و گەرمتر دەبوو كەیەكێتی ناتوانێ كۆنگرە ببەستێ تەواوی میدیاكان و نووسەرو ڕۆشنبیرو سیاسەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردبوو لەكاتێكدا كە كۆمەڵێ هەڤاڵ سەرقاڵی دروستكردنی زەمینەیەكی لەباربوون تابتوانن بەجورێك لەیەكێك لەدەرگاكانەوە دەرفەت بۆیەكێتی دروست بكەن تابتوانێ كۆنگرە ببەستێتێت و ئەو هەموو قسەو قسەڵۆك  و گرەوە گەورانەی لەسەر جەستەی یەكێتی دەرا بیڕەوێننەوە بڵێن نەخێر یەكێتی هەریەكێتییە و كەی بیەوێ  دەتوانێ كۆنگرە ببەستێ ئەوە بوو دواجار دوای سەركەوتن بەسەر ئەو هەموو كۆست تەگەرە ناوخۆی ودەرەكیانەدا سەربكەوێت و بڕیاری كۆنگرەی داو لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەسەركەوتویی كۆنگرەی بەست و توانیشی كۆمەڵێ خوێنی تازە بهێنێتە كایەی سیاسی ناو سەركردایەتیەكەی و لەگەڵ سیاسیە بەئەزمونەكانی ئەم حزبە پێكەوە بەرنامەو پەیڕەوێكی سەردەمیانە دابڕێژن كەبتوانێ لەئاست گەورەی وداهاتوی یەكێتیدا بگونجێت ولەسەر هەمان ئایدیاو فەلسەفەی مامدا بێت توانیشی زوومی كامێرای میدیاكان پێچەوانە بكاتەوەو دۆستەكانیشی دڵخۆش بكات ونەیارەكانیشی بەحەزەرەوە لە داهاتوی یەكێتی بڕوانن چونكە تێگەیشتن دواجار ئیرادەی یەكێتیەكان بەهێزە، بۆیە من دەڵێم دواجار یەكێتی براوە ڕاستەقینەكەیە و
توانرا ڕۆحی مام و تەواوی شەهیدان ئاسودە بكات و بیكاتە دیاری ڕۆحی مام و خوێنی شەهیدەكانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە