کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ھەقیقەتێکی نوێ و کۆنگرەی چوار و پیشنیارێکیش

.

03:33 PM - 26/12/2019

ھەقیقەتێکی نوێ و کۆنگرەی چوار و پیشنیارێکیش

ئاشتی عەبدوڵا

 

یەکەم ھەنگاوی قورس لەدوای قۆناغی کۆچکردوو مام ، بەسەرکەوتوویی تێپەڕی.

بێ کەم و کوڕی نەبوو، بەڵام ئازایەتی بوو لەو ھەلومەرجەی یەکێتی تێدابوو چوونە ناو پرۆسەیەکی گەورە و مجازفەکردن بەداھاتووی حزبێکەوە بەو ھەموو پەرتبوونەی پێش کۆنگرە دەبینرا پڕمەترسی بوو، بەڵام بێ پلان و بەرنامە نەبوو.

ھەقیقەتێکیتریش، غیابی ھێرۆخانیش لە سیاسەت مەترسیەکیتر بوو لەم کۆنگرەیەدا ، بەڵام لەم ئەزموونەوە ھەقیقەتێکیتر دروستبوو، ئەویش تاڵەبانیە گەنجەکانن، کەلەپشت تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە قورسەوە بوون.

 

بۆچوونی ئێمە بەراشکاوی لەسەر سەرکردایەتی نوێ ..

ئەوەی سەرکەوت بۆ سەرکردایەتی بەشێکی زۆری بەتایبەت گەنج و ژن لەو بڕوایەدام دەستێکی ئەمین دەبن بۆ کادران و داھاتووی یەکێتی ، ئەو بەشەی تریش کەچانس و ھۆکاری سەرکەوتنیان بۆ راگرتنی باڵانسی سیاسیە، دەکری بەباشی دیراسەی قۆناغی داھاتوو بکەن و بەسوود وەرگرتن لەکەم و کوڕییەکانی رابڕدوو لەگەڵ واقعی نوێ و سیاسەتی نوێ خۆیان بگونجێنن .

 

ماوەتەوە بڵێین پێش پیرۆزبایی لەسەرکەوتووەکان، سوپاسی قاعیدەی یەکێتی بکەین کەفشارو داخوازی ئەوان بۆ نوێبوونەوە فاکتەری سەرکەوتن بوو، لەگەڵیشیدا ئەو ھەڤاڵانەی لەم پرۆسەیەدا نەگەیشتنە سەرکردایەتی ماندووبوونیان شایەنی مەدالیای رێزلێنانی کۆنگرەی چوارە، بێگومان بێ ئەوان ئەم ھەنگاوە قورسە تێنەئەپەڕی، بۆ ھەڤاڵانی سەرکردایەتی نوێش پێم وایە پیرۆزبایی زۆر گرنگ نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگترە پاڵپشتیانە بۆ قۆناغی داھاتوو .

 

پێشنیار..

لێرەوە پێشنیار دەکەم کە سەرکردایەتی نوێ ١٢٤ نەمام بچێنن لەدەباشان بۆ ئەوەی ھەمیشە سەوزبوونیان کاڵ نەبێتەوە و بەڵێنی گەشکردنەوەی یەکێتی بەپراکتیکی لەسیاسەتی داھاتوودا کاری بۆ بکرێت و ھەمیش وەفاداریە بۆ رۆحی مام.

 

ئاشتی عەبدوڵا

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە