کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای جەژن دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت

.

08:18 PM - 22/09/2015

بڕیارە دوای كۆتایهاتنی پشوەكانی جەژنی قوربان پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموز بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی بری پارەی پێویستی لەبەردەستدایە.
لەوبارەیەشەوە بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند  كە دوای كۆتاییهاتنی جەژنی قوربان و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانگەو وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوەو پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
ئاشكراشیكرد كە لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم قسەی كردووە و پێی راگەیاندووە كە بۆ دابەشكردنی مووچەپارەی پێویستیان لەبەردەستدایەو هیچ گرفتێكیان نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە