کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆرسی خوێندنی باڵا لە فەرەنسا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

.

06:12 PM - 21/11/2019

د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازیكرد لە ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاداشتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و حكومەتی فەرەنسا تاوتوێكرا ,  كە سێ ساڵ دەخایەنێت و تایبەتە بە كورسی خوێندنی باڵا لە ماستەر و دكتۆرا و خولی راهێنان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران لە دامەزراوەكانی خوێندنی باڵادا, لەدیدارەكەدا د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند بە ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتنمان لەگەڵ حكومەتی فەرەنسا دەتوانین دەرفەتی خوێندنی باڵا/ ماستەرو دكتۆراو خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران لە دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا دابینبكەین، وتیشی مەبەستمانە لە نزیكترین دەرفەتدا خاڵ و بڕگەكانی یاداشتنامەكە بچێتە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەوەی خوازیاران بتوانین داواكاری بۆ خوێندنەكان پێشكەش بكەن.
لای خۆیەوە كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئاسۆی هەماهەنگی نێوان حكومەتی فەرەنسا و هەرێمی كوردستان , و سەبارەت بە دابینكردنی كورسی خوێندنیش بۆ فێرخوازان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ئامادەكاری و هەماهەنگی تەواوداین بۆ جێبەجێكردنی بڕگەو خاڵەكانی یاداشتەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە