کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیا نیم، ئۆتۆمبێڵی پێگاسی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

.

03:37 PM - 21/11/2019

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ، تاكە بریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیای كۆری لە كوردستان و باكووری عێراق، ئۆتۆمبێڵی (پێگاس Pegas) دەخاتە بازاڕەوە، كە لە نێو جۆری ئۆتۆمبێڵە خێزانییەكاندا، نوێترین جۆرە لە بازاڕە ناوەخۆییەكان، نرخ و مواسەفاتەكانیشی بێوێنەیە. بە گرەنتی پێنج ساڵ، یان 100.000 كم.
پێگاسی نوێ بەم مواسەفاتانە دەناسرێتەوە: پەڕەشووت بۆ شوفێر و سەرنشینی پێشەوە، سیستەمی ئەی بی ئێس، سیستەمی ڕێگری لە كارپێكردنی بزووێنەر، كامێرای دواوە كە بە شاشەیەكی 7 ئینجییەوە پەیوەست كراوە و بە لەمس كاردەكات، ئاگاداركرەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ، سوكانی فرەبەكارهێنەر.
گێڕی ئۆتۆماتیكی بە 4 خێرایی و بزووێنەری بەنزین كە فراوانیی ناوەوەی نزیكەی 1400 CC، هێزێك بەرهەم دێنێنت بە توانای 95 ئەسپ، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە شەش هەزار خول لە یەك خولەكدا، هەروەها بەرزترین ئاستی هێزی بزووێنەرەكەی دەگاتە 133 نیوتن بۆ هەر مەترێك، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە چوار هەزار خول، لە یەك خولەكدا.
ئۆتۆمبێڵی (پیجاس-Pegas) لە بازاڕە ناوەخۆییەكاندا، نوێترین و گونجاوترین ئۆتۆتۆمبێڵە بۆ خێزانی بچووك، نرخەكەی زۆر گونجاوە و تەنیا (12.600) دۆلاری ئەمەریكییە، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دوای كڕین بە بەرزترین ئاست، لەلایەن كۆمپانیای نیم، تاكە بریكاریی سەرەكی كیا، بە گرەنتی 5 ساڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە