کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باكوور بەمەرج دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا دەكات

.

12:50 PM - 21/11/2019

چۆی سۆن هۆی جێگری وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی روسیا لە مۆسكۆ ، لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووساندا و تێیدا رایگەیاند پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سیاسەتی دوژمنكاری بەرامبەر پیونگیانگ رابگرێت ئەگەر واشنتۆن بیەوێت دانوستانەكان بۆ داماڵینی چەكی ئەتۆمی دەستپێبكاتەوە ، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەو كاتەی ئەمریكا هەڵوێستەكانی خۆی نەگۆڕێت ئەوا كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی كۆریای باكوور و سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام نادرێت ، هەروەها داواشی لە ئیدارەی واشنتۆن كرد هەموو ئەو سیاسەتانە وەلا بنێت كە كۆریای باكوور وەكو دوژمنی ئەمریكا و وڵاتانی خۆرئاوا لە قەڵەم دەدات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە