کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەیان كۆچبەر لە نزیك كەناراوەكانی تونس رزگار كران

.

12:14 PM - 21/11/2019

وەزارەتی بەرگری تونس لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا هێزی دەریایی وڵاتەكەی 40 كۆچبەری نایاساییان لە نزیك كەناراوەكانی تونس رزگار كردووە كە بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوتبوو ، راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە سەرجەم ئەو كۆچبەرانەی رزگاركراون بە رەگەز هاوڵاتی وڵاتانی ناوەڕاست و باشووری كیشوەری ئەفریكان و لە نێویشیاندا دەیان ژن و منداڵ هەیە ، وەزارەتی بەرگری تونس تەئكیدیشیكردەوە كە سەرجەم ئەو كۆچبەرانە تەسلیمی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی مامەڵەی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت ، تا ئەو كاتەی دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە