کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی یانەكانی بەرشەلۆنەوریاڵ مەدرید بێهیوا دەكات

.

11:11 AM - 21/11/2019

یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامانجیانە لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو تواناكانی فابیان رۆیزی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەدەستبهێنن  رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رونیكردەوە: فابیان رۆیز داوایەكی لەكارگێڕی یانەكەی پێگەیشتووە لەپێناو درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ دوو ساڵی تر كە ئەوەی ئێستای لەهاوینی ساڵی 2023 تەواو دەبێت   ئاماژەی بەوەكرد: دەركەوتنی ئەو یاریزانە بەو ئاستە بەرزەوە لەیاریەكانی ئەم دواییە كارگێڕی ناپۆلی ناچار كرد بیر لەوە بكەنەوە رێگە لەریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بگرن كە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن   لەو پێناوەشدا كارگێڕی یانەكەی باشوری ئیتاڵیا دەیەوێت گرێبەستی فابیان رۆیز تا هاوینی ساڵی 2025 درێژبكاتەوە لەگەڵ دیاریكردنی 180 ملیۆن یۆرۆ وەك مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی   فابیان رۆیزی تەمەن 23ساڵ یەكێكە لەئامانجە سەرەكیەكانی ریاڵ و بەرشە لەپێناو بەهێزكردنی هیڵی ناوەراست لەداهاتودا بەڵام لەو كارەدا دوو یانە گەورەكەی ئیسپانیا بەتەنیا نییە بەڵكو دەبێت ركابەری مانچستەرسیتی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بكەن كە دوو یانەی دیار و دەڵەمەندن لەلایەنی داراییەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە