کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار نامەیەك ئاراستەی هاندەرانی یانەكەی دەكات

.

11:10 AM - 21/11/2019

نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەكاتی ئامادەبونی لەیاری تێنسی سەرزەوی نێوان رافائیل نادال و كارین خاشانۆڤ لەجامی دەیڤز لەمەدرید نامەیەكی ئاراستەی هاندەرانی یانەكەی كرد   لەلێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە نەیمار دەڵێت: من ئێستا لەباشترین بارودۆخدام و ئامادەم بۆ یاریكردن لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  ئەو ئەستێرە بەرازیلیە كە لەسەر بانگهێشتی جیرارد پیكیەی هاورێی پێشوی لەبەرشەلۆنە لەپایتەختی ئیسپانیا بوو كێشەی پێكانی هەبوو و بەهۆیەوە لەماوەكانی رابردوو لەیاریەكانی یانە پاریسیەكە و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوركەوتەوە بەڵام دوای تەواو بونی ماوەی وەستانی یاریە نێودەوڵەتیەكان هەنگاو بەهەنگاو لەگەرانەوە نزیك دەبێتەوە  وا بریارە رۆژی 26ی ئەم مانگە و لەجەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەسانتیاگۆ بیرنابیۆ ببێتە میوانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی   جێی باسە یاری نێوان هەردوو لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بەبردنەوەی پی ئێس جی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە