کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

.

09:05 PM - 20/11/2019

هاوڵاتیەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداو
بەوتەی کەسووکاری خۆی خۆی کوشتووە
.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی
( ئەحمەد ڕەشید عەزیز ) لەدایکبووی 1997 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو . بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی بوەو ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانجە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە
لەئێستادا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە
.
    مقدەمی مافپەروەر
    علی جەمال قدووری
ڕاگەندنی پۆلیسی گەرمیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە