کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی عومەر شێخ موس دەكات

.

02:31 PM - 20/11/2019

برای بەڕێزم كاك عومەر شێخ موس
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ئەگنیتای خێزانی جەنابت و یەكەم پێشمەرگەی بیانی یەكێتی لە شاخم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
‎خاتوو ئەگنیتا وەك خێزانی جەنابت، لە ژیانی پڕ لەخەباتی خۆیدا هاوسۆز و پشتیوانێكی گەورەی دۆزی ڕەوای گەلی كورد بوو، هاوشانی جەنابتان لە شاخەكانی كوردستان لەگەڵ خوشك و برا پێشمەرگەكان بەرگریان لەكورد و كوردستان كرد.
‎كۆچی دوایی خاتوو ئەگنیتا هەموومانی نیگەران و خەمبار كرد، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێ و خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

‎انا لله وانا الیه راجعون

‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە