کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە 207 كۆمیتە بەرێوەچوو

.

08:28 PM - 19/11/2019



 رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لەدواهەمین كۆمیتە بەرێوەچوو لەسنووری راپەڕین كە ژمارەیەكی زۆر ئەندام و كاندیدان هەبوو.
وتیشی: پرۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە 14 مەڵبەند و دوو بازنە بەرێوەچوو و ئەو پرۆسەیە لە 207 كۆمیتە ئەنجام درا و قۆناغی دواتر كرنفرانسی مەڵبەندەكانە كە لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەكات.

hxyhPuDE34I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە