کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێ‌ بڵاوكرایەوە

.

07:08 PM - 19/11/2019

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت كە رۆژی جوار شه‌ممه‌ 2019/11/20 تەنها مووجه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

 تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تەکانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، دارایی، ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، وارسی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داد دابەشكراوە.

لەڕاگەیەنراوێكیشدا وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هیچ كێشەیەك لە دابەشكردنی مووچەدا نییەو سی ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە