کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: هەناردەكردنی نەوت بەردەوامە

.

06:38 PM - 19/11/2019

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات: خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتیەكانی باشووری وڵات، هیچ بەربەستێكی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت دروست نەكردووە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: هەرچەندە ژمارەیەك لە هاوڵاتیان نزیك لە كێڵگە نەوتیەكانی باشوور خۆپیشاندانیان كردووە، بەڵام پرۆسەی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوەی كە رویداوە تەنها گرتنی رێگای كێڵگە نەوتیەكان بووە، بەڵام خۆپیشاندەران تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە، كە زیان بە كێڵگە نەوتیەكان ناگەیەنن‌و داوای دامەزراندن‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەكەن.
هاوكات بەرپرسێكی كەرتی نەوتی عیراق روونیكردەوە: مانگرتنی سەندیكای كرێكارانی نەوت‌و غاز هیچ كاریگەریكی لەسەر پرۆسەی دەرهێنان‌و هەناردەكردنی نەوت نەبووە، چونكە ئەو پرۆسەیە پەیوەستە بە كۆمپانیا بیانیەكان‌و وەزارەتی نەوتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە سەندیكای كرێكارانی نەوت‌و غازی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: وەك پاڵپشتیكردن لە خۆپیشاندانەكان بریاریانداوە مانبگرن‌و نەچنە سەركارەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە