کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی داوای زانیاری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

.

06:36 PM - 19/11/2019

وەزارەتی دارایی‌ و ئابوری هەرێم بە نوسراوێك داوای لە سەرجەم وەزارەت ‌و فەرمانگەكان كرد زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە بۆ بنێرن.
بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئەمڕۆ دەرچووە و ئاڕاستەی گشت وەزارەت‌و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە كراوە، داوا كراوە لەماوەی (3) ڕۆژدا زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانە بكرێت بۆیان.
هاوكات بەپێی پڕۆژەیاسایەك كە پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ كردووە‌و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە تاوەكو لەماوەی دوو هەفتەدا بۆچوونی خۆی دەربڕێت، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوانەی لە 3 ساڵ خزمەتیان بەرەو سەرەوە هەیە، دەكرێنە هەمیشەیی‌و ماوەی خزمەتی گرێبەستیەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت بۆ سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە