کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرسەلان بایز: لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كۆنگرە ئەنجام دەدرێت

.

05:08 PM - 19/11/2019

ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك سەردانی سنوری راپەرینی كرد و لەگەڵ هەڤاڵی مەڵبەندی 24ی راپەرین كۆبووە.
لەدەسپێكی كۆبوونەوەكەشدا ئەرسەلان بایز سوپسای كادران و هەڤاڵانی مەڵبەندەكانی سەر بە مەڵبەندی 24ی راپەرینی كرد كە توانیان سەركەوتووانە كۆنفرانسی كۆمیتەكان ئەنجامبدەن.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئەرسەلان بایز ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی كۆنگرەكردوو رایگەیاند: یەكێتی بریاری بەستنی كۆنگرەی داوە و لەكات و وادەی دیاریكراودا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ئەنجامدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە