.
03:10 PM - 19/11/2019
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پێشوازی لە وەفدێكی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود حەسۆ نێردەی كانتۆكانی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان كرد.
لایخۆیانەوە وەفدی میوان سوپاس و پێزانینی كانتۆنەكانی رۆژئاوایان گەیاندە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانییانەی كە یەكێتی هەیبووە بۆ رۆژئاوا.
لە كۆبوونەوەكەدا قادر عەزیز بەڵێنی پێدان وەك رابردوو یەكێتی پشتیوانی لە رۆژئاوا دەكات، چونكە یەكێتی هێزێكی نیشتمانییە و لە هەر كوێیەك كوردێك ئازار بكێشێت یەكێتی لەوێ دەبێت و هاوكاری خوشك و براكانی دەكات.
iyXSgn_l4h8
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە