کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكان كۆتایی دێت

.

12:33 PM - 18/11/2019

رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفڕانسی كۆمیتەی مەڵبەندەكانی راپەرین و موسڵ و چەمچەماڵ و نوێنەرەكانی خۆیان بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان هەڵدەبژێرن و وتیشی: ئەمڕۆ دوارۆژی كۆنفڕانسی كۆمیتەی مەڵبەندەكانە ، هەروەها رزگار عەلی ئەوەشی خستەڕوو لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆنفڕانسی مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان دەستپێدەكات.
رزگار عەلی تەئكیدیشیكردەوە كە بەشداری هەڤاڵان لە كۆنفڕانسی كۆمیتەكان پەرۆشی یەكێتییەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەردەخات و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن داواشی لە هەڤاڵانی بەشداربووی كۆنفڕانسی كۆمیتەی مەڵبەندەكان كرد لە كاتی چوونیان بۆ دەنگدان كارتی بایۆمەترییان پێبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە