کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای تمەنی ئێرانی دادەبەزێت

.

07:10 PM - 17/11/2019

 گرانبوونی نرخی بەنزین و دروست بوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تەواوی شارەكانی ئێران بەهای تمەنی ئێرانی دابەزاندوەو بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار تمەن بەرز بۆتەوە.
پاش ئەوەی بڕیاری گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران ناڕەزایەتی جەماوەری لێكەوتەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئێران بەرز بۆوەو بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئێران بڕی 300 تمەن بەرز بۆتەوە و لە ئێستاش نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی گەیشتۆتە 12 هەزارو 100 تمەن، ئەمە لەكاتێكدایە نرخی دۆلار دوێنێ لە بازاڕەكانی ئێران 11 هەزار و 800 تمەن بووە.
شارەزایانی ئابووری لە ئێران پێیانوایە بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین گرانبوونی نرخی كاڵاكانی لێدەكەوێتەوەو ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵكی لێكەوتۆتەوەو لەزۆربەی شار و شارۆچكەكانی ئێران خەڵك هاتوونەتە سەر شەقامەكان‌و گرژی لێكەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە