کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەربازگەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا كەوتە دەست پۆلیسی سەربازی روسیا

.

08:03 PM - 16/11/2019

هێزەكانی روسیا، لەسوریا، چوونە نێو سەربازگەیەكەوە كە پێشتر بەدەست هێزەكانی ئەمریكاوە بووە، لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ، بڵاویكردوەتەوە: لەنزیك كۆبانێ لەرۆژئاوای كوردستان، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا، سەربازگەیەكی خۆیان چۆڵكردوە، پۆلیسی سەربازی روسیا بە هیلیكۆپتەر چوونەتە ناو سەربازگەكەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە هێزەكانی سوپای سوریا لەو سەربازگەیە جێگربوون و چاوەڕوان دەكرێت روسیا بیكاتە سەربازگەیەكی سەرەكی خۆی لەو ناوچەیەدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە