کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدەچێت ئەمریكا مۆڵەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هواوی درێژبكاتەوە

.

07:59 PM - 16/11/2019

رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد پێدەچێت واشنتۆن مۆڵەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیای هواوی چینی درێژ بكاتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە پێشبینی دەكرێت ئەمریكا مۆڵەتی مامەڵەكردنی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لەگەڵ كۆمپانیای تەكنەلۆجیای هواوی چینی درێژبكاتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوەكردووە ئەو مۆڵەتی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە دیاری كراوە بۆ كۆتایی هاتنی مامەڵەی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەگەڵ ئەو كۆمپانیا چینیە رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆتایی دێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەو مۆڵەتە درێژبكاتەوە بۆ ماوەیەك.
ئەو رۆژنامە ئەمریكیە ئەوەی راگەیاندووە بڕیاری واشنتۆن لەبەرامبەر كۆمپانیای هواوی پێدەچێت گۆڕانكاریی بەسەردا بێت لەسایەی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان واشنتۆن و پەكین بۆ چارەسەركردنی جەنگی بازرگانی نێوانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە