کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی ئۆكرانیا دەستگیركردنی وەزیری جەنگی داعشی ڕاگەیاند

.

12:09 PM - 16/11/2019

دەزگای ئاسایشی ئۆكرانیا (ئەبو بەرا‌‌وی) لێپرسراوی  كاروباری جەنگیی گروپی تیرۆریستی داعشی  دەستگیركرد، كە ساڵی رابردوو بە پاسپۆرتێكی ساختەوە بە سنورەكانی توركیادا چۆتە ئۆكرانیا بەبێ ئەوەی ئاسایشی توركیا هیچ چاودێرییەكی كردبێت. دەزگای ئاسایشی ئۆكرانیا، حكومەتی توركیاشی تۆمەتباركرد بەوەی چاوپۆشی لە هاتوچۆكردنی گەورە تیرۆریستێكی لەو جۆرە كردووە و ڕێگەی داوە بچێتە خاكی ئۆكرانیاوە.(ئەبو بەرا‌‌و چیچانی) كە ناوە راستەقینەكەی سیزار تۆخۆساشفیلی-یە، جێگری ئەبوعومەر چیچانی، سەركردەی كوژراوی گروپی تیرۆرستیی داعش بووە و خەڵكی جۆرجیایە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بە وەزیری جەنگی داعش هەژمار كراوە و یەكێك بووە لەوانەی كە واشنتن خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی داناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە