کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن داوا لەجەنەراڵ خەلیفە حەفتەر دەكات پەلامارەكانی بۆ سەر تەرابلس رابگرێت

.

10:34 AM - 16/11/2019

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە خەلیفە حەفتەر فەرماندەی هێزە سەربازییەكانی خۆرهەڵاتی لیبیا كرد، هێرشەكانیان بۆ سەر تەرابلسی پایتەخت رابگرن. لە راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ئاماژە بەوەكراوە ژمارەیەك لە ئاژانسە حكومییەكانی ئەمریكا پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری خاكی لیبیا دوپاتكردۆتەوە لەبەرامبەر هەوڵەكانی روسیا بۆ قۆستنەوەی ئەو ململانێیەی كە لەو وڵاتە لەئارادایە. پێشتریش لیژنەیەكی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان كە چاودێری  سزاكانی سەر لیبیا دەكات لەراپۆرتێكیدا هەریەك لەئوردن و ئیمارات و توركیای بە پێشێلكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە لیبیا تۆمەتبار كردووە، ئەمە جگە لەوەی دەستی تۆمەت بۆ حكومەتی سودانیش درێژكراوە لەبەرامبەر ناردنی هەزاران سەرباز بۆ لیبیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە