کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و جگەر گۆشەكەیان بڵاودەكاتەوە

.

02:49 PM - 13/11/2019


ئێمە وەك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشاهێدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان كە جێگەی پێزانینە , لەیەكەمین ساتەوەختی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی رووداوەكەوە كردو لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوەو وەك هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو , بەڵام بەشێك لە میدیاكان بەنمونە كەناڵی ئێن ئاڕ تی بێ رەچاوكردنی باری دەروونی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە و تەنانەت خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی و وەك هەوڵێك لەهەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ وێناكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی نائارام كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵبەسترا و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی سوێندخواردن و شاهێدی ناڕاستی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە بێ ئەوەی رووخساریان پیشان بدات , ئەمە سەرەڕای ئەوەی شاهێدی ناڕاست پێشێلكردنی یاسا و بەزاندنی بنەما شەرعییەكانە.

بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێویستمان زانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی رووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی رووداوەكەش بڵاوبكەینەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

REb-2BCu00c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە