کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە: هەمیشە دەرگامان بۆ رێكخراوە مرۆییەكان كراوەیە

.

10:25 PM - 10/11/2019

وەزیری پێشمەرگە، رۆڵی رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەكان لەهاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنێت، هاوكات راشیدەگەینێت : دەرگای وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام كراوەیە بەرووی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و پشتیوانی پڕۆژەو بەرنامەكانیان دەكەین.

ئەمڕۆ 10ی نوڤەمبەری 2019 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ (CDH) رێكخراوی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی كۆبووەوە.
شاندی هێڤنەر، سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتی (CDH) ستایشی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگەی كرد كە شەڕی مانەوەی دیموكراسی و ئاشتی لەجیهاندا كرد.

وتیشی: لەم روانگەیەوە پلان و پرۆژەی جۆراوجۆرمان بۆ پێشمەرگە ئامادەیه ‌و دەمانەوێت لەرووی مرۆیی و پێداویستی پزیشكیەوە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بكەین.

وەزیری پێشمەرگە، پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوكارییەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیە مرۆییەكان دووپاتكردەوە و راشیگەیاند: لەپاڵ ئەركی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە، بە ئەركی خۆمانی دەزانین، كە ببینە بازنەیەكی فراوانتر لە پاراستنی چەمكەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاشتی لەناوچەكە و جیهاندا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە