کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا دەبەسترێت

.

09:37 PM - 09/11/2019

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ڕایگەیاند هیچ فشارێك نیە بۆ دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە وادەی خۆیدا كۆنگرە دەبەسترێت ، سەبارەت بە مەترسیەكانی سەر فیدڕاڵیەتی كوردستان و كاریگەری گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لەسەر هەرێمی كوردستان مەلا بەختیار رایگەیاند لە بەرامبەر ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی هاتوونەتە پێش بەتایبەتی لەناوچەكە هیچ مەترسیەك نابینم لەوەی فیدراڵی كوردستان نەمێنێت یاخود مادەی 140  هەڵوەشێتەوە  یان مووچەی هەرێم ببڕدرێت چونكە هەرێمی كوردستان سەنگێكی گەورەی خۆی هەیە هەم لەناو عێراق و هەم لەناوچەكە و هەم لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا, دەربارەی پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان و بەتایبەتی پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەكرد كە سەرەڕای ئەوەی پێكەوە چووینە حكومەتەوە بەڵام هێشتا ئەو متمانەیەی جاران لە نێوان هەردوو لادا هەبوو نەگەڕاوەتەوە.

3C9kUMAzUA4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە